فێركاری دروستكردنی ئیمەیڵ

on
فێركاری دروست كردنی ئیمەیڵ، ڕێگە زۆرە بۆ دروست كردنی ئیمەیڵ: یاھو،ھۆتمەیڵ،جیمەیڵ، من لێرە باس لە دروست كردنی ئیمەیڵ ئەكەم لە جیمەیڵ،ئەمەشیان باشترە.
 سەرەتا ئەم لینكە بكەوە لە سەفاری یان ھەر شوێنێك بێت.
لە Frist name  و Last name  ناوی یەكەم و دووەمت بنوسە
لە username ناوێك بۆ ئیمەیڵەكەت دابنێ @مەنوسە لەگەڵی.
لە password پاسۆردێك دابنێ كە ٨ پیت كەمتر نەبێت و ژمارەشی تیا بێت.
لە comfirm ھەمان پاسۆردی سەرەوە بنوسەوە،ھی جیاواز نەنوسیت،دواتر كلیك بكە لەسەر Next.
لە phone number لە سەرەوە ڕەقەمەكەت بنوسە.
لە recovery email address ھیچ مەنوسە.
لە day  و month و year  ڕۆژ  و مانگ و ساڵی لە دایك بونت بنوسە.
لە gender  ڕەگەز دیاری بكە كوڕی یان كچ، دواتر كلیك بكە لەسەر Next.

ئینجا كلیك لە I agree بكە ئەگەر داوای كۆدی كرد ئەوا كۆدێك بۆ رەقەمەكەت دێت و داخڵی بكە
تەواو دروست كرا ئیمەیڵەكە، ئێستا ئیمەیڵەكەی تۆ بریتیە لەو ناوەی كە لە username نوسیت لەگەڵ پاشگری Gmail.com@ ، بۆ نمونە ئەوەی من ئەبێت بە hamaazad@gmail.com.