بەم شێوە ئەتوانیت بزانیت كە كێ ئەپڵ ئایدی تۆ بەكار ئەھێنێت یان ئەپڵ ئایدیەكەت لە لای چەن كەس كراوەتەوە، ئەگەر ئەپڵ ئایدی بازاڕ بەكار ئەھێنیت پێویستە سەیری بكەیت و دڵنیا بیتەوە كە دوو جار نەفرۆشراوە ئەپڵ ئایدیەكەت.
١– ئەم لینكە لە سەفاری بكەوەو ئەپڵ ئایدیەكەت داخل بكە، پێویستە پرسیارەكانی ئەپڵ ئایدی بزانیت.
٢– دواتر بڕۆ سەر (دیڤایسیس) دابگرە
٣– لێرە لەسەر چی موبایلێك كرابێتەوە پیشانی ئەدات، ئەگەر ئەتەوێت زانیاری بزانیت لەسەر ئەو موبایلە كلیكی لەسەر بكە.

٤– لێرە ئەتوانی ھەندێك زانیاری بزانیت لەسەر ئەو موبایلەی كە ئەپڵ ئایدی تۆ بەكار ئەھێنێت وەك ژمارە تەلەفۆن و serial number ،ئەگەر ئەتەوێت ئەپڵ ئایدیەكەت بسڕیتەوە لەسەر ئەو موبایلە كلیك بكە لەسەر remove from account.

*ئەگەر پرسیارەكانی ئەپڵ ئایدی نازانیت بەم شێوە ئەتوانی بزانیت كە ئەپڵ ئایدی تۆ بەكار ئەھێنرێت لە لایەن كەسێكی ترەوە بەڵام ناتوانیت ئەپڵ ئایدی لەسەر ئەو موبایلە بسڕیتەوە یان زانیاری لەسەر بزانیت، بۆ ئەمەش ئەبێت ئەپڵ ئایدیت لە ئایكلاود داخل كرد بێت یان داخلی بكەیت.
*بەم شێوە لە خوارەوە پیشانی ئەدات كە ئەپڵ ئایدیەكەت لە لای كەسێكی تر كرابێتەوە یان نا.