بەشە گرینگەكانی سێتینگی سناپچات

on

١ بەشی نەیم كە ئەتوانی ناوی سناپ چات بگۆڕیت

٢- بەشی یوزەر نەیم كە ناتوانیت بیگۆڕیت (واتا سەرەتا چۆنت داناوە هەر ئاوایە) كە پێشتر داتناوە 

٣- بێرذدەی ڕۆژی لەدایك بوونت كە ئەتوانی بیگۆڕیت و دەستكاری بكەیت بەڵام وا باشترە ڕۆژی لەدایك بوونەكەت ڕاستی بێت

٤ مۆبایل نەمبەر كە ئەم. بەشە زۆر گرینگە پێویستە ژمارەی ئەسڵی خۆتی لەسەر بێ بۆ ئەوەی ئەگەر پاسسۆڕدت بیرچوو بتوانیت لەڕێگای ڕەقەمی مۆبایلەكەتەوە یاخود ئیمەیڵ. كە دواتر باسی ئەكەم. بیهێنیتەوە

٥- بەشی ئیمەیڵ كە زۆر گرینگە هەروەكوو باسم كرد ئەتوانی لە ڕێگەیەوە سناپەكەت بهێنیتەوە بەڵام ئاگاداربە ئەگەر شوێنی ئیمەیڵەكەت ڕەنگی سووربوو ئەوا پێویستە ئیمەیڵەكەت بكەیتەوە و كۆنفێرمی بكەیت بۆ ئەوەی ئیمەیڵەكەت كۆننێكت بێت
ئەگەر ئیمەیڵت نیە یاخود ئیمەیڵەكەت پاسۆڕدت بیر نەماوە ئەوا بۆ دروستكردنی ئیمەیڵ كلیك لێرە بكە بۆ فێركاری

٦ سناپ كۆدس كە لە ڕێگایەوە ئەتوانی فلتەرە كۆنەكانی سناپچت بهێنیتەوە كە لە بابەتێكی جیاوازدا باسم كردوە

بۆگەڕاندنەوەی فلتەرە كۆنەكانی ساناپچات كلیك لێرە بكە

٧-بەشی پاسسۆڕد  كە ئەتوانی پسۆڕدی سناپچات بگۆڕیت . سەرەتا پاسسۆڕدە كۆنەكە ئەنووسیت پاشان پاسسۆڕدی نوێ بنووسە

٧- بەشی توفاكتۆر ئەتوانی سكوێریتی بۆ سناپ چات زیاد بكەیت (واتا لە ڕێگای ڕەقەمەوە بتوانی داخڵی سناپچات بیت)ئەمەش وا لە سناپچاتەكەت ئەكات پارێزراوبێت لە هاك

بۆ چالاك كردنی ئەم بەشە پێویستە ڕەقەمی مۆبایلەكەت داخل بكەیت  پاشان چاوەڕێ بكە تا كۆدێك بۆ ئەم ژمارە دێتەوە كە تۆ داخلت كردوە . پاشان كۆدەكە داخل بكە ڕاستەوخۆ كۆنێكت ئەبێ . (بەمەش سناپەكەت پارێزراو ئەبێ لە هاك)

٨- بەشی شازم كە بەكار دێت بۆ دۆزینەوەی گۆرانی

٩- بەشی كۆنتاكت می كە ئەتوانی دیاری بكەی كە كێ نامە و تیڵت بۆ بنێرێ (واتا هەمووكەس یان تەنها هاوڕێكانت)بتوانن چاتت بۆ بنێرن

١٠ بەشی مای ستۆری واتا كێ بتوانێ پۆستەكانم ببینێت (هەموو خەڵك یاخوود هاوڕێكانم یاخوود ئەتوانی كەسەكان دیاری بكەیت كە پۆستەكانت نەبین) بەم شێوەیەی خوارەوە

لە بەشی كۆستم كە لە وێنەكە ئاماژەم پێ كردوە ئەتوانی ئەو كەسانە دیاری بكەیت كە پۆستەكانت نەبینن

١١- بەشی سیی مای لۆ كەیشن لەم بەشە ئەتوانی لۆكەیشنەكەت دابخەیت(واتا كەس نەزانێت تۆ لە چ شوێنێكی) بۆ داخستنی لۆكەیشنەكەت بەشی گۆست مۆدی چالاك بكە هەروەكو لەم وێنەی خوارەوە دیارە


كە ئەم بەشەت چالاك كرد ئیتر كەس شوێنت نادۆزێتەوە

١٢- بەشی سووپۆڕت كە بەكاردێت بۆ دیسەبڵ كردنی سناپ چات (واتا داخستنی سناپ چات بۆ ماوەیەكی كاتی یاخوود بۆ هەتا هەتایە)

١٣- لەم چەند بەشەی كە لەم. وێنەیە دا دیارە 

ئەتوانی تەواوی نامەكان و سێرچەكان و لۆكەی شنەكان بسڕیتەوە كە لە سناپەكەت كارت پێیان كردوە 

ئەمە بەشە گرینگەكانی سێتینگی سناپچات بوو بە هیوای سودێكت بینیبێ