
لەڕێگای ئەم چەند هەنگاوە ئەتوانی ئەو ڕەقەمانە بلۆك بكەیت كە بێزارت ئەكەن یاخود حەزناكەیت پەیوەندیت پێوە بكەن بۆ هەردوو سیستەم ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس
سەرەتا بۆ ئەندرۆید ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بكە 👇🏿
١- ئایكۆنی phone بكەرەوە و كلیك لەم سێ خاڵەی سەرەوە بكە كە لەم وێنەی خوارەوەدا دیارە

٢- كلیك لە سێتینگ بكە

٣- كلیك لە block numbers بكە

دواتر لەم. بۆشاییەی كە لەم وێنەی خوارەوە ئەماژەی پێ كراوە ئەو ڕەقەمە بنوسە كە ئەتەوێت بلۆكی بكەیت. دواتر كلیك لە (+) بكە

تەواو ئێستا ڕەقەمەكەت بلۆك كردوە گەر ویستت بلۆك لەسەر ڕەقەمەكە لاببەیت ئەوا هەمان. هەنگاو جێبەجێ بكە و كلیك لە (-) بكە هەر وەكو ئەم وێنەی خوارەوە

بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس واتا ئایفۆن ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بكە 👇🏿
١- سەرەتا پێویستە ئەو ڕەقەمەی كە ئەتەوێت بلۆكی بكەیت سەیڤ (خەزن) بێت لەناو ئامێرەكەت. بۆ سەیڤكردنی ئەو ڕەقەمەی مەبەستتە بلۆكی بكەیت وەك ئەم ٣ وێنەی خوارەوە بكە

٢- كە ڕەقەمەكەت سەیڤ كرد ڕاستەوخۆ بچۆ بەشی سێتینگی ئامێرەكەت و كلیك لە ئایكۆنی phone بكە

٣- كلیك لە call blocking بكە

٤- كلیك لە block contact بكە و ئەو ڕەقەمە دابگرە كە سەیڤت كردبوو بۆ ئەوەی بلۆكی بكەیت وەك ئەم ٢ وێنەی خوارەوە

ئێستا تەواو ئەو ڕەقەمەی مەبەستت بوو بلۆكی بكەیت بلۆكت كرد و چیتر ناتوانێت پەیوەندیت پێوە بكات گەر ویستت بلۆكەكە لاببەیت هەمان هەناگو جێبەجێ بكەوە و كلیك لە edit بكە و پاشان كلیك لە (-) بكە وەك ئەم ٢ وێنەی خوارەوە
