فێركاری گەڕاندنەوەی وێنەو ڤیدیۆ سڕاوەكان لە سیستەمی ئەندرۆید

on

بۆ گەڕاندنەوەی وێنەو ڤیدیۆ سڕاوەكان پێویستمان بە بەرنامەی diskdigger pro ئەبێت كە ئەم بەرنامە ئێستا لە پلەی ستۆر بە پارەیە بۆ ئەوەی بە فری دایبەزێنیت لەم ماركێتە ئەتوانن دایبەزێنن

ئەم ماركێتە لە گۆگڵ بكەنەوە👇🏿

https://www.apksum.com/

دواتر لەم بەشەی سەرەوە diskdigger pro بنوسە كە لەم وێنەی خوارەوە دا دیارە

كە ئەمەت نوسی ئەم. بەرنامەت ئەداتێ كە لەم وێنەی خوارەوە دا دیارە و كلیك لەم. بەرنامەیە بكە

دواتر پەڕەیەكت بۆ ئەبێتەوە كەمێك لە پەڕەكە بچۆ خوارەوە و كلیك لەم بەشە بكە كە لەم. وێنەی خوارەوە دا دیارە

كە كلیكت لەم بەشە كرد ئینجا پەڕەیەكی ترت بۆ ئەبێتەوە كەمێك لە پەڕەكە بچۆ خوارەوە كلیك لە (start dawnlod) بكە هەر وەكو لەم وێنەی خوارەوە ئاماژەم پێی كردوە

دوای ئەوە كەمێك چاوەڕێ بكە تا بەرنامەكە دادەبەزێت و بچۆ بەشی may file لە بەشی dawnlod بەرنامەكە instale ناو ئامێرەكەت بكە و بەرنامەكە بكەرەوە و ئەم. بەشە دابگرە كە لەم وێنەی خوارەوە ئاماژەم پێی كردوە

دواتر كلیك لە ڕیكۆڤەری بكە(recovery)

دواتر چاوەڕێ بكە تا وێنەكانت بۆ دێنێت كە لێت سڕاوەتەوە و كە وێنەكانی هێنا تۆ ئەم وێنانە دیاری بكە كە ئەتەوێ بگەڕێنیتەوە ناو ئامێرەكەت وەك ئەم. وێنەی خوارەوە👇🏿

پاشان كلیك لە stop بكە لە بەشی سەرەوە و دوبارە ڕیكۆڤەری دابگرە(recovery)

دواتر ئەم ٣ ئایكۆنەت بۆ ئەبێتەوە و كلیك لەم. ئایكۆنە بكە كە لەم وێنەی خوارەوە ئاماژەم پێی كردوە

دواتر فایلێك هەڵبژێرە كە تێیدا بتوانیت ئەم وێنانە بگەڕێنیتەوە كە دیاریت كردبوون و لە بەشی may file فایلەكە بكەوە و وێنەكان لەوێن

ئەمەش گەڕاندنەوەی وێنە سڕاوەكان بوو لە سیستەمی ئەندرۆید ئەتوانم. بڵێم. بەرنامەی تر زۆرن كە بتوانی ئەم كارەی پێ ئەنجام بدەیت بەڵام ئەمەیانم بە باش زانی كە دیقەی وێنە و ڤیدیۆكان زۆر تێك نادات